سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری بۆزایەڵە: ئیسلامییەكان غەززە بەڕێوە دەبەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە شوان ڕابەر غەززە


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شـوان رابـەرئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری بەزایەڵەی ڕاگەیاند: خەڵكی عەلمانی و ناسیۆنالیستەكان هەمیشە خەلك والێ‌ حالی دەكەن كە ئیسلامییەكان ناتوانن حوكمی گەڵ و ولات بكەن، لەو سۆنگەیەوە ئەوپەڕی دژیەتی ئیسلام و ئیسلامییەكان و كار و چالاكی ودروشمەكانیان دەكەن، كەچی خۆشبەختانە لە زۆرشوێنی جیهان ئیسلامییە خواناس و ڕەسەن و ڕیشدارەكان بە جوانترین شێوە حوكمی گەل و ولات دەكەن، بۆ وێنە: لە غەززەی خۆراگرو خوێناوی كە سالەهای سالە ئیسرائیلی خوێن ڕێژو كوژەر، بە ئاگر و ئاسن سەركوت وئاگربارانیان دەكا، كە چی ئەوان توانیویانە ئەوپەڕی بەرگری لە بەرانبەر ئەم سوپا دڕندەیە بكەن، لە بەرانبەری دا زۆر خۆراگر بن، وێڕای ئەوەی كە دەروازەی ولاتە هاو ئاین و هاو نەتەوە كانیشیان لێ‌ داخراووە، بە هەقی خۆیان هاتبونە سەر حوكم، وەلێ‌ بە پیلانێكی نێو دەولەتی لەباریان بردن. 

وتیشی: كێ‌ لە پارتە ناسیۆنالیست وسیكولاریستەكان بەرگەی ئەم هەموو ئاگر و ئاسن و ئابلوقەیان گرتووە، مەگەر ئیسلامییە ڕەسەن و ریشدارەكان نین حوكمڕنی غەززە دەكەن ، تەنازولیشیان بۆ خۆر هەلات ‌و خۆر ئاوانەكردووە ‌و خاك‌و ولات‌و خۆشیان،نەفرۆشتووە . لەلایەكی ترەوە پارتێكی ئیسلامی لە ئێران شۆرش و كودەتای،بەسەرحوكمی زولم و زۆرداری وبەرەللاو نەتەوە پەرستاكان دا كردو، كۆماری ئیسلامی ئێران یان جاڕدا. لەتوركیا حزبێكی باگراوەند ئیسلامی بەرێگەی شەرعیەتی دەنگدان و هەلبژاردن زۆرینەی بەدەست هێنا، ماوەی بیست سال زیاترە لەسەر حوكمە، گەل و ولاتیشی زۆر بەرەو پێشەوە بردوە ، بەرگری زۆریش لە ئیسلام و لە موسلمانان دەكەن، لە ئەفغانستان وێرای بیست سال شەروشۆرش دژی ئەمریكاو هاوپەیمانان، بەرانبەر ئەو هەمو زلێزانە چۆكیان نەدا، تا هەمو ئەفغانستانیان ئازادكردو، هاتنەسەرحوكم،  ئێستاش وێرای ئەو هەموو فشار و ئابلوقەی لەسەر یانە، بەر هەلستی سیاسەت و بەرژەوەندیەكانی خۆرئاواو و ئەوروپا دەكەن و، بونەتە هێزێكی كاریگەری نێودەولەتی. وەلەچەندان شوێنی تری دونیا ئیسلامییەكان هاتونەتە بەهەلبژاردن هاتونەتەسەر حوكم كەچی بە كودەتا و بەپیلان و بەهێز لەسەر حوكم لادراون ، وەك تونس و میصرو جەزائیرو فەلەستین و هتد ، ئیترتاكەی بگوترێ‌ ئیسلامییەكان بە كەلكی حوكمی ولات و بەڕێوە بردن نایەن .

کامەران کەریم