زایەڵە - بەهۆی بەرکەوتی فیشەکی تاپڕەوە کارمەندێکی نەخۆشخانەی کەلار گیانی لەدەستدا.
عەقیدی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئاگادارکراینەوەلەحاڵەتێکی خۆکوژی لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کەلار دەست بەجێ مەفرەزەی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چونە شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت هاوڵاتیەک کەفەرمانبەری نەخۆشخانەی کەلارە بەناوی (جبار عبدلرحمان محمود ) لەدایکبووی 1963 بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستداوە بەووتەی کەسوکاری ناوبراو ماوەیەکە توشی خەمۆکی بوە بەوهۆیەوە خۆی خۆی کوشتوە.
وتیشی: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 دو کوڕی ناوبراو کەلەکاتی ڕوداوەکەدا لەماڵەبون دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.
کامەران کەریم