بەرهەم موستەفابۆزایەڵە: بایکۆتی پەروەردە و شەڕی سەرۆک کۆمار

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەرهەم مستەفا یەکێتی مامۆستایان بایکۆت خوێندن سەرۆک کۆماری پارتی یەکێتی


Oct 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرهەم موستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی  کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەندامی هەموولایەک ئاگادارن  وەک حکومەت و هێزە سیاسیەکان، بە یاسی و ناسیاسی، بە باش و خراپتانەوە، بە سەرمایەدار و مەرجەعتانەوە   کە  35 ڕۆژە  دەرگای ناوەندەکانی خوێندن  لەبەشێکی ئەم هەرێمە  داخراوە.
 
ڕاشیگەیاند: بە واتایەکی تر  بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە  لەپێناو  گێڕانەوەی مافێکدا کە ساڵانە دووبارە ئەبێتە و حکومەت مووچەی چەند مانگێک دەخوات  لەژێر ناوی پاشکەوت و لێبڕین و پاساوی نامەعقول بەڵام، تا ئێستا  کەس  خۆی  نەکردۆتە  خاوەنی، سێکتەرێکی  گرنگی وەک پەروەردە، کە نزیکەی 75 هەزار مامۆستا بایکۆتی و کردوە و نزیکە 750 هەزار  قوتابی و خوێندکار بێبەشە لەم پرۆسەیە.
 
وتیشی: ڕەنگە  لەسەر مستەوای تاک  هەوڵدرابێ بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە دەست پێبکاتەوە، بەڵام  هەوڵەکان  وەک دەڵێن  بەدەستی خاڵیەوە بوون. ئەرێ  بەڕاست  لەم هەرێمەدا، کورد  وتەنی، پیاوێکی  تێدا نەبوو، کە بەخەم ئەم پرسە گرنگەوەبێت یاخود  لە ئەساسدا پرۆسەی پەروەردە بەلاتانەوە گرنگ نیەدەپرسم، ئەرێ  بەڕاست  پۆستی سەرۆک کۆمار  گرنگترەیان پڕۆسەیەکی  وەک  پەروەردە  کە هەموو ماڵێک پەیوەندی  پێوەی هەیە و کاریگەری لەسەر  کۆی پرسەکانی تر هەیە.
 
ڕونیشیکردەوە: بۆچی دوو  مانگتان  تەرخانکرد  بۆ شەڕی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک  کۆمار، شیعە و سوننەتان  بەخۆتان خۆشکرد  و سومعەی خەڵکی کوردستانتان  لەکەدار کرد، بۆ پۆستێکی سیادی کە هیچ گرنگیەکی بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێم نیە، جگە لەوەی تەنها خێزانێک لێی  موستەفیدە ، ئەرێ بەڕاست  پرۆسەی پەروەردە  هێندە  بێقیمەتە  لاتان  تا نەتوانن  چەند ڕۆژێکی بۆ تەرخان بکەن ؟ تا  چارەسەری بکەن ومافەکانی مامۆستایان بگێڕنەوە، توخوا  لەئێوە  ئەپرسم  ، ئەگەر برایانمان  لەبەڕێوەبەرێتی هاتوو چۆ  بایکۆت بکەن  هەر ئاوا  سارد  وسڕ ئەبن  دڵنیام نەخێر ، بەهێزی  سەربازییەوە ئەگەنە سەریان  و ڕێگر دەبن ، ئەزانن  بۆ  چونکە  پارەتان  بۆ پەیدا  ئەکات  ئێوە چیتان داوە لەپرۆسەی پەروەردەو بەجێگەیانی  داوای مامۆستایان کە دەسکەوتی ماددی تێدا نیە ، ئێوە هەمیشە شەقتان لە مەعریفە هەڵداوەدنیایەکی سەیر  تێکەوتوین،لەئێستادا ،گیرفانی حیزب پڕترو  دەوڵەمەندترە  تا حکومەت ، ئەی خێرە  هەنگاوێک نانێن  بۆ چارەسەری  ئەم پرسە ، لەکاتێکا  سەرخان وژێرخانی کوردستان، هەر خۆتان  دای ئەدۆشن بۆیە  لەکۆتاییدا  ئەمەوێت  ئەوە بڵێم  پێموایە  ئێوە  هەر لەئەزەلەوە  پیاوی دەوڵەتداری نەبوون ، بەڵکو  ئەهلی  دەربڕینی جوملەی ڕەنگاو ڕەنگ  و نمایشی سەرشاشەکان بوون ئەگەرنا  پرۆسەی  پەروەردە و فێرکردن  بەم  دەردە  نەبڕاوە  نەئەگەیشت .
 
کامەران کەریم