زایەڵە - د. بڕیار ڕشید، ئەندامی لیژنەی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی لە پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: پرۆژەی هەژماری من كێشەی موچە چارەسەر دەكات ،نەخێر چارەسەری ناكات لەبەر ئەوەی موچەی هاوڵاتیان پەیوەندی بە پرۆژەی هەژماری منەوە نییە. حکومەت وەک پێشتر دەتوانێت موچە دوابخات و پاشەکەوت و لێبڕینی موچە بەردەوام بێت .
وتیشی: حکومەت ئومێدی بەوەیە کە موچەخۆران موچەکانیان لەسەر هەژمارە باکییەکانیان رانەکێشن و بیهێڵنەوە و بەمەش حکومەت بتوانێت قەرز لەهەمان ئەو بانکانە وەربگرێت و بیداتەوە بە موچە .
ئەوەشی خستەڕوو : مەترسییەکانی لە داهاتوودا بۆ هاوڵاتیان چییە چۆن ئەتوانرێت رێگری لەو مەترسیانە بکرێت .
کامەران کەریم