ئێران: "ڕێفراندۆم" کۆتایی بە پرسی فەڵەستین دێنێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران فەڵەستین ئیسرائیل


Oct 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزیرى دەرەوەى ئێران جەختی کردە سەر بۆچونى وڵاتەکەى بۆ چارەسەرکردنى کێشەى فەڵەستین لەڕێى سیاسییەوە و راگەیاند، دەبێت کێشەکان بەشێوەیەکى بنەڕەتى چارەسەر بکرێن.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ڤاتیکان، وتى: ئێمە پێمانوایە دەبێت کێشەى فەڵەستین بەشێوەیەکى بنەڕەتى چارەسەر بکرێت، جا ئەوەش دەکرێت لەڕێى ریفراندۆمەوە بێت بە هاوکاریی نەتەوە یەکگرتوەکان و تەواوى دانیشتوانى رەسەنى فەڵەستین بە موسوڵمان و مەسیح و جولەکە بەشداریی تێدا بکەن.
جەختیشیکردەوە کە دەبێت هەمو هەوڵەکان بە ئاڕاستەى چارەسەرکردى ئەو قەیرانە سیاسییە بێت کە ئێستا لە غەززە رودەدات.
ونیشیکردەوەتەوە کە لە ئێستادا تەنها دو رێگە هەیە، یەکەمیان هەوڵى تەواو بدرێت تا چارەسەرێکى سیاسیی دەدۆزرێتەوە یاخود بەردەوامیدان بەم شەڕە ئەویش کە بەردەوام بەرەو فراوانبون دەچێت.
لاى خۆیەوە وەزیرى دەرەوەى ڤاتیکان جەختیکردوەتەوە ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە زۆر گرنگ بوە بۆ گرنگیی چارەسەرى دۆخى سیاسى و گەیاندنى هاوکاری مرۆیی بۆ هاوڵاتییانى غەززە.