زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: ئەگەر مووچە بخرێتە سەر بەغداد چیتر دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نابێتە هەواڵ.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە پرسی گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغداد، حكومەتی هەرێم نەرمی نواندووە و سەردانی شاندەكەی هەرێم پەیوەستە بە گفتوگۆكردن لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی عێراق كە چاوەڕواندەكرێت بكەوێتە سەرەتای ساڵی نوێوە و ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستاش بێت،چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت.
وتیشی: ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغداد چیتر دابەشكردنی مووچە نابێتە هەواڵ.
کامەران کەریم