زایەڵە - وتەبێژی كەتیبەكانی عیززەددین قەسسام باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: قەوارەی زایۆنی داگیركەر دووچاری شكستێك دەكەینەوە گەورەتر لەوەی پێشبینیدەكرد.
لە وتارێكی ڤیدیۆییدا، ئەبوعوبەیدە وتی: دوژمنكاری داگیركەری جوولەكە بە ئەنجامدانی سووتاندن و قەسابخانە بۆسەر غەززە، تەنها لەبەر ئەوەیە كە ئازاری مەزنی چەشتووە.
سەبارەت بە هێرشی زەمینیش، ئەبوعوبەیدە وتی: بە زایۆنی داگیركەر دەڵێین كە رۆژانە هەڕەشەكانی دووبارە دەكاتەوە ئێمە هێشتا لە چاوەڕوانی ئێوەداین، و شكستێكی گەورەتر لەوەی پێشبینیدەكرد دووچاری دوژمن دەكەینەوە.
هەروەها وتی: سەردەمی تێكشانی زایۆنیزم دەستیپێكرد، سەردەمی زاڵبوونی سەربازیی و هەواڵگری كە دوژمن بانگەشەی بۆ دەكرد كۆتاییهات.
وتەبێژی كەتیبەكانی عیززەددین قەسسام باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس ئەوەشی وت: سەرلەنوێ داوا لە شەرەفمەندانی ئوممەت دەكەم كە ئەم جەنگە بە جەنگی ناوبڕ و یەكلاكەرەوە لە مێژووی ئوممەت دابنێن، هەروەها وتی: بە سەركردەی وڵاتانی عەرەبی دەڵێم: پەككەوتووییتان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی ناتوانن یارمەتییەكانیش بۆ غەززە بنێرن.
لەبارەی دۆسیەی دیلەكان، ئەبوعوبەیدە وتی: پەیوەندییەكان لەبارەی دۆسیەی دیلەكان ئەنجامدران، هەلێك هەبوو بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، بەڵام دوژمن سستی كرد.
ئەوەشی وت: ئەو ژمارە زۆرەی دیلەكانی جوولەكە لەلای ئێمەن نرخەكەی چۆڵبوونی هەموو بەندیخانەكانە لە هەموو دیلە فەلەستینییەكانن.
زیاتر وتی: ئەگەر قەوارەی زایۆنی داگیركەر ویستی دۆسیەی دیلەكان بە یەكجار كۆتایی پێبێنیت، ئەوا ئێمە ئامادەین، ئەگەر ویستیشی دۆسیەكە دابەشبكات، ئەوكاتیش هەر ئامادەین.
تێبينيێك بنێرە: