زایەڵە - لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حەماس و سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری غەززە، نۆ سەربازیی داگیركەر کوژراون و چواری دیکەیش برینداربوون.
ڕۆژنامەکانی "Yedioth Ahronoth"، "Maariv" و "The Jerusalem Post"ئ ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل ڕێگای داوە ناوی نۆ سەربازیی خۆی کە دوێنێ سێشەممە لە شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ موجاهیدانی حەماس لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون بڵاو بکرێتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەکان، لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و موجاهیدانی حەماس لە باکووری کەرتی غەززە، چوار سەربازیی داگیركەریش برینداربوون.