پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: دەمانەوێت هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت
(0) /
زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی راگەیاند: هەوڵێك هەیە كە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت.
وتیشی: وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆران كراوە و هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو داتایانەی پەیوەستن بە داهاتی ناوخۆ و نانەوتی بۆ بەغدادی روونكردووەتەوە و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بكات كە لە رێگای توركیاوە هەناردەدەكرێت یاخود بۆ ناوخۆ بەكاریدەهێنێت.
جەختیشیكردەوە، یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو هەمواربكرێتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: