زایەڵە - ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق عێراق رایدەگەیەنێت: سێ رێگا لەبەردەم حكومەتی هەرێمدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، "هەمواری یاسای بودجە پێویستی بە كات و رێككەوتن هەیە.
دارا سێكانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆران، حكومەتی هەرێم لەبەردەم سێ رێگایەدا كە هاوشێوەی ئەم سێ مانگە قەرز وەربگرێت و یاخود بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان خەرجبكرێت و پشكی خۆی وەربگرێت بەو هەنگاوە دەتوانێت كێشەی كورتهێنان چارەسەربكات و ئەگەر ئەم دوو هەنگاوە كاری لەسەر نەكرا ئەوا یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە.
ئاشكراشیكرد، یاسای بودجە پێویستی بە كات و رێككەوتن هەیە بەو پێیەی پشووی پەرلەمانی دەستپێدەكات.
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە پێویست بوو لە ماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ كێشەی مووچە نەدراوەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی چارەسەربكردایە.
کامەران کەریم