نوسەر و ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە لێکیدایەوە؛ بۆچی حەماس لەناو ناچێت،بۆچی داعش لەناوچوو ؟

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئیسماعیل حەمەڕەحیم حەماس قودس سەهیونی


Nov 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیسماعیل حەمەڕەحیم نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە٢٥ ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەک هێزی ڕادیکاڵ و توندڕەوی ئیسلامی دەرکەوتن، لەوڵاتانی ڕۆژهەڵات، کەزۆربەهێزتربوون لەڕووی مرۆیی و ئابوری و سەربازییەوە، بەبەراورد بە بزووتنەوەی حەماس بەڵام،  لەبەرئەوەی فەیک و بێ ناسنامەبوون، نەیاتوانی خۆیان چەندساڵێکی کەم ڕابگرن، ئەگەرچی چەک و جبەخانەو نەوتیشیان لەژێردەست بوو،  نەک هەرئەمە گومانیش لەدرووست بوون و هاتنیان دەکرا،مرۆڤی ژیر ئەو هێزانەی بەتەواوکەری داگیرکارو وێرانکاری خاوەرمیانە دەزانی، کێشەی نەبوونی بێ ناسنامەیی قاعیدەو داعش وایکرد نەک هەر هاوسۆزیان نەبیت، بەڵکو ئەوانەشی لەگەڵ ئەو هێزانە هاوبیربوون کەسانی گوماناویی و نەناس بوون.

وتیشی: لەکاتێکدا حەماس لەساڵی ١٩٨٧وە دامەزراوەو لەڕووبەرێکی کەمی جوگرافیاداو بەتوانایەکی مرۆیی کەم و سەرەڕای ئەو گەمارۆ توندەی لەسەریەتی توانیویەتی خۆی بەرامبەر هێزێکی پڕچەکی وەک ئیسرائیل ڕاگرێ، پێچەوانەی ئەوانەی دیکە ئەم هێزەحەماس بەهۆی بوونی ناسنامەی نیشتمانی و ڕەسەنایەتی و پەیوست بوون بە ڕۆحی ئاین وبنەمانیشتمانیەکانەوە، تادێت نەک بروادارە موسڵمانەکان، بەڵکو لەناوخودی ئیسرائیل وڤاتیکان و وڵاتانی دونیاش لایەنگرانی زیاترو زیاتردەبێت، بەڕای من ئەگەر لەم جەنگەشدا حە.ماس، بدۆڕێت هاوشێوەی تاڵیبان ڕۆژێک دێت دەستی بگرن و بەئیحترامەوە بیخەنەوە شوێنی خۆی.

ڕونیشیکردەوە: تاڵیبان ئەگەرچی بیست ساڵ لەوڵات قاچاخکراو بەهەزارانی لێ گوژرا. بەڵام بەهۆی ئەوەی  هاوشێوەی حەماس کێشەی ناسنامەی نەبوو، دواجار توانی ئەمریکا بەچۆکابێنێت.

کامەران کەریم