هەوڵدانی 6 تیپی باڵە بۆ گەیشتن بە پلەی قارەمانی جیهان لە وڵاتی هێنددا

(0) / / ورزش / زایەڵە جیهان باڵە ژاپۆن


Nov 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ 6 تیپ بۆ بەدەستهێنانی پلەی قارەمانی یانەکانی جیهان لە وڵاتی هێنددا پێکەوە پێشبڕکێ ئەدەن.

فیدراسیۆنی جیهانی باڵە، ئیزنی ئامادەبوونی 6 تیپی بۆ بەشداری پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهانی کە بڕیارە لە وڵاتی هێنددا بەڕێوەبچێت، دەرکردووە.

تیپەکانی پرۆجا لە ئیتالی، سادا کروزیرو و ئیتامپێ میناس لە بەڕازیل، سانتوری سان لە ژاپۆن، هالک پانک لە تورکیا، ئەحمەد ئاباد دیفندرز لە هێند وەکوو بەشداربوانی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی باڵەی جیهانی 2023 دێنە ئەژمار.

ئەو پێشبڕکێیانە بەرواری چوارشەمە 15 تا 19ی مانگی سەرماوەز بە میوانی شاری بانگالۆری هێند بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی