جامی جیهانی شمشێربازی تاران/ نوێنەری ئێران نیشانی بڕۆنزی دەستکەوت

(0) / / ورزش / زایەڵە شمشێربازی ئێران وەرزش


Nov 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی شمشێربازی بە میوانداری شاری تاران و لە بەشی تاکەکەسیدا نیشانی بڕۆنزی بەدەستهێنا.

پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی شمشێربازی لاوان لەبەشی تاکەکەسیدا دوێنی 13ی گەڵاڕێزان لە یاریگای شەهید شیروودی شاری تاران بەڕێوەچوو.

17 وەرزشوان لە وڵاتە جوراوجۆرەکان بەشداری ئەو پێشبڕکانەیان کردووە کە نیما ئاقایی گەیشتە قۆناخی نیوەکۆتایی بەڵام لەو قۆناخەدا بەرانبەر بە عەبدولکەریم کوەیتی تووشی شکست بوو و نەگەیشتە قۆناخی فیناڵ و کۆتایی.

فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە لە نێوان عەبدولکەریم موحەمەد لە وڵاتی کوەیت و ئیسلام بیک عەبدازۆف لە وڵاتی ئوزبەکستان بەڕێوەچوو، کە عەبدازۆف توانی بە ئاکامی 14 بەر 6 ڕەقیبی کوەیتی خۆی تووشی شکست بکات و نیشانی ئاڵتوونی دەستبکەوێت.

کەژاڵ حەمیدی