پێشنیاری سەیر و سەمەری عەرەبستان بۆ زەیدان: ئیتحاد بەداوای گواستنەوەی گەورە ئەستێرەی فەڕنسەییە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان زەینەدین زەیدان ئیتیحاد


Nov 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ بەڕێوەبەرانی یانەی ئیتیحاد عەرەبستان دەیانهەوێت ڕاهێنەری پێشووی ڕێئالی مەدرید بگوازنەوە بۆ لیگی عەرەبستان.

لە چوارچێوەی دوازدەیەمین حەوتەیخولی یانە نایابەکانی عەرەبستان تیپی ئەلشەبابی عەرەبستان توانیویەتی بە تۆمارکردنی یەک گوڵ تیپی ئیتیحاد تووشی شکست بکات، کەوا بوو تیپی ئەلئتحاد سێهەمین شکستی خۆیان ئەزموون کردووە.
بەو دۆڕاندنەوە تیپی ئیتیحاد لە ڕیزی شەشمی لیگی عەرەبستاندا جێگیر بووە، کەوابوو بەڕێوەبەرانی ئەو تیپە ناڕەزایەتی خۆیان لەبارەی کارکردی "نونو ئسپریتۆ" ڕاهێنەری پورتێگالی دەربڕیوە وادیارە لە کارەکەی دوور بخرێتەوە.

هەرلەم بارەوە گوڤاری ئسپۆرتی عەرەبستان بە پێی هەواڵێک دەڵێت: بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد بە پێشنیارێکی سەیر و سەمەرەوە بە دوای گواستنەوەی زینەدین زیدان ئەستێرەی تۆپی پێ فەڕنسەن بۆ عەرەبستان.

کەژاڵ حەمیدی