زایەڵە ـــ تیپی دووکەسی خانمانی ئێران بە نیشانی زێڕ و زێوەوە گەڕانەوە بۆ ئێران.
پێنجمین خولی تورنۆمێنتی ئازادی پاکستان بە میوانداری شاری ئیسلام ئاباد و بە ئامادەبوونی 315 تیکواندۆکار بەڕێوەچوو.
ئێران بە دوو تێکۆاندۆکارەوە لە بەشی خانماندا ڕوێشت بۆ پاکستان کە هەر دوو خانمە وەرزشوانی ئێرانی سەرکەفتن و مەداڵی زێڕ و زێویان دەست کەفت.
لە کێشی 53ـــ کیلۆگرامدا خاتوو ناهیدی کیایی قارەمانی جیهان کە نزیکە لە بەدەستهێنانی ئێزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک، دوو ڕەقیبی خەڵکی قەزاقستان و پاکستانی بەزاند و گەیشتە بەشی فیناڵ.
لە هەمان کێشدا و خاتوو موبینا نێعمەتزادە بەرانبەر بە دوو تێکواندۆکاری خەڵکی ئەندۆنێزیا و عەرەبستان یارییەکەی بردەوە و گەیشتە بەشی فیناڵ و کۆتایی.
لەبەشی فیناڵیشدا کیایی و نێعمەتزادە بەرانبەر بە یەکتر یارییان کرد، تاوەک فیناڵێکی تەواو ئێرانی بەڕێوەببەن و لە ئاکامدا یارییەکە بەسوودی خاتوو کیایی کۆتایی پێهات.
کەژاڵ حەمیدی