زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند: بەناوی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخانەوە گەرمترین پیرۆزبایی و دەست خۆشی ئاراستەی تیمی باسکەی لاوانی یانەی دەربەندیخان دەکەین کە لەسەر ئاستی عێراق توانیان ببنە پاڵەوان و جامی پاڵەوانێتێکە بگەرێننەوە بۆ دەربەندیخان .
بەو بۆنەیەوە سبەی دوو شەمە کاتژمێر (١١ پێش نیوەرۆ) لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ، بەڕێز قائیمقام لە مەراسیمێکی شایستەدا پێشوازی لەستاف و تەواوی یاریزانانی لاوانی باسکەی دەربەندیخان دەکات و ڕێزلێنانیان پێشکەش دەکات لەپایی بوون بە پاڵەوان بونیان لەسەر ئاستی عێراق .
کامەران کەریم