نوسەرێکی سەربەخۆ بۆ زایەڵە: هەیئەی کیباری عولەمای سعودیە بۆ غەزە بە وشەیەک قسەیەکی باشیان نیە، جگە لە خراپ

(0) / / گفتگو / زایەڵە کامیل مەحمود سعودیە ئەزهەر


Nov 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامیل مەحمود نوسەرو میدیاکاری سەربەخۆ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛  لەم چەند ساڵانەی ڕابردوودا کە محەمەد بن سەلمان هەموو ڕێگایەکی گرتووەتە بەر بۆ حساب مۆدێرنەکردنی دەوڵەت و کۆمەڵگەی سعودی و تەنانەت زانکۆو دامەزراوە دینیەکانیش، کە ئەم مۆدێرنیستیەش زیاتر لەکردنەوەی شوێنی ڕابواردن و باڕو دیسکۆ و سازکردنی کۆنسێرت و بڵاوکردنەوەی فاحیشەدا کورت کراوەتەوە کەڕاسپاردەی ئەمریکاو ڕۆژئاوایە بۆ ئالی سعود، لەمەشدا عولەمای هەیئەو زانا وابەستەکانیان فزەیان لێوە نەهاتووە، زانایانیتری سعودیە کەزیاتر لەڕەوتە ئیسلامیە هاوچەرخەکەوە نزیکن ڕەخنەیان گرتووەو ئێستا لەزیندانەکاندا توند کراون.

کامیل مەحمود بە زایەڵەی ڕاگەیاند: هەیئەی کیباری عولەمای سعودیە و ئەزهەر دوو دامەزراوەی ئایینین کە کاریگەری و هەژموونیان بەسەر فیقه و فەتوای شەرعیدا هەیە لەناو دنیای ئیسلامدا، یەکەمیان لەناو دەوڵەتی شانشینی سعودیەدایە و دووەمیشیان لە کۆماری میسر، هەیئەی کیباری عولەما بە حوکمی شوێنەکەی کە لانکەی وەحی و مەزاری پێغەمبەر علیه الصلاة والسلام و قیبلەی موسڵمانانی لێیە زیاتر کاریگەری و ڕۆڵی دیاریان هەبووە، دووەمیشیان ڕۆڵ و بوونە مێژووییەکەی و زانکۆ گەورەکەی ناو و ناوبانگێکی بۆ دروست کردووە، بەڵام لەڕووی سەربەخۆیی بڕیار و ئازادی ڕادەربڕینی شەرعییەوە هەردووکیان لەژێر فشارو سانسۆری دەسەڵاتە سیاسییەکانی خۆیاندان، بەڵام لەوەشدا وەک یەک نەبوون و جیاوازیەک لەنێوانیاندا هەبووە.

وتیشی: عولەمای سعودیەی سەر بەو هەیئەیە هەمیشە یەک جۆر گوتارو یەک ئاڕاستەی دیاریکراویان گرتووەتەبەر لەمامەڵە لەگەڵ پرس و پێشەهاتەکانی تایبەت بەموسڵمانان و جیهانی ئیسلامی و ڕاجیایی لەو نێوەندەدا نەبووە، چونکە سەرەتا و کۆتایی هێڵی کارکردنیان لەلایەن دەوڵەت و خانەوادەی شاهانەوە بۆ دیاریکراوەو ئەوانیش بەموو لێیان لانەداوە، هەمیشە بە تەفسیروتەئویلی دەقەکانی قورئان و فەرمودە شەرعیەتیان داوە بەو فەتواو حوکمە ناشەرعیانەی ویستی عائیلەی حاکیمەی لەسەربووە. لەو پرس و بابەتانەشدا کە بەڵگەو پاساویان بۆ سیاغە نەکراوە فەرمانیان پێکراوە بێ دەنگ بن، بۆ نمونە لەم چەند ساڵانەی ڕابردوودا کە محەمەد بن سەلمان هەموو ڕێگایەکی گرتووەتە بەر بۆ حساب مۆدێرنەکردنی دەوڵەت و کۆمەڵگەی سعودی و تەنانەت زانکۆو دامەزراوە دینیەکانیش، کە ئەم مۆدێرنیستیەش زیاتر لەکردنەوەی شوێنی ڕابواردن و باڕو دیسکۆ و سازکردنی کۆنسێرت و بڵاوکردنەوەی فاحیشەدا کورت کراوەتەوە کەڕاسپاردەی ئەمریکاو ڕۆژئاوایە بۆ ئالی سعود، لەمەشدا عولەمای هەیئەو زانا وابەستەکانیان فزەیان لێوە نەهاتووە، زانایانیتری سعودیە کەزیاتر لەڕەوتە ئیسلامیە هاوچەرخەکەوە نزیکن ڕەخنەیان گرتووەو ئێستا لەزیندانەکاندا توند کراون.

ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستاشدا کە گەلی فەلەستین و خەڵکی غەزە دووچاری خوێناویترین جۆری جینۆسایدو کۆمەڵکوژی هاتوون بەدەستی جولەکە، هەیئەی کیباری عولەمای سعودیە بەوشەیەک قسەیەکی باشیان نیە جگە لەخراپ، کاتێک بەپرسیارێکیش ئیحراج دەکرێن، زانایانی ناو ئەو هەیئەیە و موقەلیدەکانیان لەناو وڵاتانی ئیسلامیدا ڕێکخراوی حەماس دەدەنە بەر ڕەخنەو بەرپرسیاریەتی وەک لەکوردستانیش گوێبیستیان بووین.ئەمە حاڵی ئەو هەیئەیەیە، بەڵام دەکرێ بڵێین دامەزراوەی ئەزهەر لەزۆر ڕووەوە لەو هەیئەیە جیاوازترەو کەمتر لەژێر هەیمەنەی دەسەڵاتی دەوڵەت و ڕژێمی فەرمانڕەوای میسریدایە، یان ڕونتر بڵێین ئەزهەر و دەسەڵاتی سیاسی میسر جۆرێک لەڕکابەری لەنێوانیاندا هەیەو هەندێ جار پێچەوانەی ویست و ئاڕاستەی دەوڵەت قسەو بۆچون و فەتوایان هەبووە، بەنموونە لەم شەڕو دەستدرێژیەی جولەکە بۆ سەر غەزە ئەزهەرو مەشیەخەی ئەزهەر بەپێچەوانەی دەسەڵاتەکەی عەبدولفەتاح سیسیەوە خاوەنی گوتارو ڕاگەیەنراوی توندی خۆیان بوون و داوایان لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کردووە هەڵوێستی مەیدانیان هەبێت دژی قەوارەی زایۆنی.لەم بارودۆخەی ئێستادا هەیئەی عولەمای سعودیە گەورەترین سەرشۆڕیان بەسەر خۆیاندا هێناو میسداقیەتی دینی و ئەخلاقییان لەدەست دا.

کامەران کەریم