زایەڵە - بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/10/31) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1.446 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 217 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 855 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 374 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 2 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 68 نەشتەگەری گەورە و 4 نەشتەرگەری ناوەند و بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 85 كەس داخڵ كراون و 25 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 60 یان لەبەشی جوانكاری بووە.
کامەران کەریم