زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاندسەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەدیوانی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بەڕێز (سلێمان محەمەد) قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەشێک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و وەرزشکارانی شار پێشوازیان لەتیمی باسکەی لاوانی یانەی دەربەندیخان کرد کە توانیان لەسەر ئاستی عێراق ببنە پاڵەوان کە پاڵەوانێتێکە بۆماوەی پێنج رۆژ لەپارێزگای دهۆک بەردەوامی هەبوو .
قائیمقامی قەزای دەربەندیخان پیرۆزبایی و دەست خۆشی ئەم سەرکەوتنە گەورە لێ کردن و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ بەشی باسکەی دەربەندیخان دەڕبری و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن .
کامەران کەریم