سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری بۆ زایەڵە: ئیسڕائیل داوای بەكارهێنانی چەكی نەوەوی دەكات كەسیش قسەناكات
(0) /
زایەڵە - شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری بەزایەڵەی ڕاگەیاند: عەمیحای وەزیری حكومەتی ئیسڕائیل داوا لە حكومەتەمەی دەكات ئیسڕائیل، چەكی نەوەوی بەرانبەر بە خەڵكی سڤیلی غەززە بەكاربێنێ ئیبادەیان بكات، كەچی بەدەگمەن نەبێ كەس قسەناكات بەتایبەت ولاتانی زلهێز كەباسی مافی مرۆڤ دەكەن، ئەگەر ولاتێكی ئیسلامی وای گوتبا ئیبادەیان دەكرد ، بەهەرحاڵ ئەوە قسە (نیەت) ێكی زۆر گەورەو خراپ وخەتەرو پیسە، چەكی نەوەی چەكێكی قەدەغەكراوە ، بەس ئەوە ئاسایی دەزانن بەرانبەر بە موسلمانان بەكاری بێنن ، هەقە هەمو ولاتانی ئیسلامی و عەرەبی و نێو دەولەتی بەزوترین كات بەرابنەربەم قسەیە هەلوێستیان هەبێ، ئیسڕائیل
موحاسەبە بكەن، لانی كەم ئیسڕائیل خۆی موحاسەبەی ئەو وەزیرەبكات لەبەر ئەوە ئەو ڕای هەمو ئیسرائیلیەك و جولەكەیەك نیە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە شەڕەكە رابگرن مەبادا شەڕی تری لێبكەوێتەوە ، ئەوە ئەوپەڕی توندڕەوی و دڕندەیی یە كە داوای بەكارهێنانی چەكی نەوەوی دەكات . پێویستە ولاتان ئەوە بەهەند هەلبگرن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: