ڕابەری باڵای ئێران: عێراق، ھەڵوێستێکی باش و بەھێزی بۆ پاڵپشتیکردن لە غەززە نیشانداوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئایەتوڵڵا خامنەیی عێراق ئێران غەززە


Nov 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ  سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە  ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لەو تاوانانەی کە ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامیان دەدات، بەشدارن.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ ڕابەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی کۆبووەتەوە.
ھاوکات نووسینگەی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕایگەیاندووە کە پێویستە وڵاتانی ئیسلامی فشارەکانیان لەسەر ئاستی سیاسی زیاتر بکەن، بۆ ئەوەی ئەمریکا دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە بوەستێنێت.
باسی لەوەیش کردووە کە ھەروەھا ڕابەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەداوە کە عێراق، ھەڵوێستێکی باش و بەھێزی بۆ پاڵپشتیکردن لە غەززە نیشانداوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەگەر یارمەتییە سەربازیی و سیاسییەکانی ئەمریکا نەبێت، ئەوە ئیسرائیل ناتوانێت لە ئەنجامدانی ھێرشەکانی بۆسەر غەززە بەردەوام بێت، بۆیە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لەو تاوانانەی کە ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامیان دەدات، بەشدارن.
ڕاشیگەیاندووە کە پێشڤەچوونی باش لە ھاریکارییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە بوارەکانی ئەمنی و ئابوورییدا بەدی ھاتووە.
بەیانی دووشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران پایتەختی ئێران.