تیپی نیشتمانی لەشجوانی ئێران دیسان پلەی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران لەشجوانی


Nov 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی لەشجوانی پیاوانی ئێران بە بەدەستهێنانی 9 نیشانی ئاڵتوون و 5 نیشانی زێڕ و 9 نشانی بۆڕۆنز، پلەی پاڵەوانێتی هەفتاوهەفتەمین خولی پێشبڕکێیەکانی جیهانی ئەو لقە وەرزشییەی بەدەستهێنا.

لە کۆتایی هەفتاوهەفتمین خولی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی لەشجوانی جیهان کە لەشاری سانتاسوسانای ئسپانیا بەڕێوەدەچێت، تیپی نیشتمانی ئێرانی توانیویەتی جارێکی دیکە و لە جیهانی لەشجوانیدا لەسەر پلەی یەکم جێگیر ببێت و وەکوو پاڵەوانی جیهان لە ڕەدەی گەورەساڵاندا نێوی لێ ببرێت.

تیپی نیشتمانی لەشجوانی و فیتنێسی ئێران لەو خولە لە پێشبڕکێیەکاندا 9 نیشانی ئاڵتوون و 5 زێو و 9 بڕۆنزی بەدەستهێنا و بوێرانە لەسەر پلەی یەکەم ڕاوەستا.

جامی پاڵەوانێتی ئەو پێشبڕکێیانە پاش کۆتایی پێشبڕکێیەکان لە لایەن سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی پێشکەش بە سەرۆکی فیدراسیۆنی لەشجوانی ئێران و ئەندامانی تیپی ئێرانی دەکرێت.

کەژاڵ حەمیدی