زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێ خانمانی "خاتوونی بەم"ی ئێران لە یەکەمین پێشبڕکێ خۆیدا و لە کێبەرکێیەکانی جامی یانەکانی ئاسیا تووشی سکست بوو.
جامی یانەکانی تۆپی پێ خانمانی ئاسیا بە میوانداری ئوزبەکستان بەڕێوەدەچێت، تیپی خاتوونی بەم کەوا ساڵی پێشوو پلەی قارەمانی بۆ وڵاتی ئێران بەدەستهێنا ئەوساڵیش بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکات.
تیپی خاتوونی بەمی ئێران لە یەکەم دیداری خۆیدا بەرانبەر بە تیپی سیدنی بە ئاکامی 3 بەر 0 تووشی شکست بوو.
تیپی خاتوونی بەم لە جامی یانەکانی ئاسیا لەگەڵ تیپەکانی سیدنی ئوسترالیا، هیواندای کووریای باشوور و نسف قارشی لە ئوزبەکستان هاوکۆڕ دەبن.
کەژاڵ حمیدی