زایەڵە ـــ تیپی ئەلئتحادی عەرەبستان لە چوارمین حەوتەی چوارمی پێشبڕکێیەکانی لیگی قارەمانی ئاسیا، بەرانبەر بە تیپی هێزی هەوایی عێراق تووشی شکست بووە.

لە حەوتەی چوارمی پێشبڕکێیەکانی لیگی قارەمانی ئاسیا و لە قۆناخی کۆڕیدا، ئەلئتحادی عەرەبستان لە عێراقدا بوو بە میوانی تیپی هێزی هەوایی ئەو وڵاتە و بە ئاکامی 2 بەر 0 تووشی شکست بوو.

گوڵەکانی ئەو یارییە لا لایەن عەلی جاسم و عەبدولڕەحیم لە خولەکەکانی 44 و 52ی یارییەکەدا تۆمار کرا.

تیپی ئەلئێتحاد کە کەریم بنزمای تێدا هەیە بەو دۆڕاندنەو 9 سەرپشکی بەدەست هێناوەو و هێشتاکوو سەروونشینە و تیپی هێزی هەوایی عێراقیش بە 7 سەرپشکەوە لەسەر پلەی دهەم ڕاوەستاوە.

تیپی سێپاهانی ئێران بە 4 سەرپشکەوە لەسەر پلەی سێهەم جێگیر بووە.

کەژاڵ حەمیدی