میوانداری تایبەتی قەتەریەکان بۆ ڕۆناڵدۆ بە فیڕۆ چوو

(0) / / ورزش / زایەڵە قەتەر پێرسپۆلیس


Nov 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وێنەیەک لە میوانداری تایبەتی قەتەریەکان بۆ ڕۆناڵدۆ بڵاو بووەتەوە کە بە هۆی ئامادەنەبوونی ئەو یاریزانە بەفیڕۆ چوو.

تیپی تۆپی پێ نەسر دوێنێ شەو هاوکۆڕ لەگەڵ پێرسپۆلیس لە حەوتەی چوارمی لیگی پاڵەوانێتی ئاسیا بەرانبەر بە ئەلدەحیلی قەتەر یاری کرد.

گرنگترین ڕووداو لەو یارییەدا ئامادەنەبوونی سەیر و سەمەری ڕۆناڵدۆ گەورە ئەستێرەی پولتێگالی لە پێکهاتەی تیپی نەسردا بوو. قەتەرییەکان لە یەک حەوتە لەمەوپێشەوە تەدارەکی تایبەتیان بۆ ڕۆناڵدۆ بینیووە.

45 هەزار قەتەری پسوولەی یاری نێوان (نەسر و ئەلدەحیل)یان کڕێ بوو، بەڵام پێش لە دەسپێکی یاری ڕاگەیندرا ڕۆناڵۆ ناڕوات بۆ دوحێ، هەرلەم بارەوە وێنەیەک لە تەدارکی تایبەتی قەتەریان بۆ پێشوازی لە ڕۆناڵدۆ بڵاو بووەتەوە، کە هەر هەمووی بەفیڕوو چوو.

کەژاڵ حەمیدی