خولی پاڵەوانێتی ئاسیا/ سەرکەفتنی دژواری نەسر بەرانبەر بە ئەلدەحیل

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا دەحیل


Nov 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە پێشبڕکێیەکانی خولی پاڵەوانێتی ئاسیا، تیپی نەسر لە نەبوونی ڕۆناڵدۆدا و بەهۆی شاهکاری "تالیسکا"وە بەرانبەر بە ئەلدەحیل یارییەکەی بردەوە و سەرکەفت.

لە چوارچێوەی چوارمین یاری قۆناخی کۆڕی لیگی پاڵەوانێتی ئاسیا، کاتژمێر 21:30 لە یاریگای خەڵیفەی قەتەر تیپی نەسر بەرانبەر بە ئەلدەحیل لە یارییەکی تماشایی و پڕگوڵدا بە ئاکامی 3 بەر 2 یارییەکەی بردەوە.

لەو یارییەدا بە هۆکارێکی نادیار ڕۆناڵدۆ ئامادەنەبوو و لەسەر تالیسکا نازناوی پیاوی یەکەمی نەسر دانرا و سەرکەفتنێکی گەورەی بۆ نەسر تۆمار کرد.

بەهۆی ئەو بردنەوە نەسر 12 سەرپشکی بەدەست هێنا و نزیکە پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت. پێرسپولیسی ئێران بەرانبەر بە تاجیکستان گەیشتنە ئاکامێکێ بەرانبەر و 7 سەرپشکی بەدەستهێنا و ئستقلالی تاجیکستان بە 2 سەرپشکەوە لەسەر پلەی سێهەم جێگر بووە و تیپی ئەلدەحیلیش بە یەک سەرپشکەوە لە خوارترین ڕەدەی جەدوەلدا جێگیر بووە.

کەژاڵ حەمیدی