هانگژۆ، دەبێتە میوانداری باڵەی قارەمانی خانمانی جیهان

(0) / / ورزش / زایەڵە هانگژۆ وەرزش


Nov 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شاری هانگژۆی چین لە چەن حەوتەی داهاتوودا بەڕێوەبەری پێشبڕکێیەکانی باڵەی قارەمانی خانمان و یانەکانی هەموو جیهانە.

شاری هانگژۆ پاش میوانداری پەیتا پەیتای یاریەکانی ئاسیایی و پارئاسیایی 2022 ئێستاش میوانداری پێشبڕکێیەکانی باڵەی قارەمانی خانمانی جیهانی لە ئەستۆ گرتووە.

لەو پێشبڕکێیانەدا تیپەکانی چین، تورکیا، بەڕازیل و ڤیتنام ئامادە دەبن. ئەو پێشبڕکێیانە لە ڕۆژی چوارشەمەوە 22 تا یەکشەمە 26ی خەزەڵوەر بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی