یەکەمین ئامادەبوونی ئالکاراس بۆ لیڤێرکاپ

(0) / / ورزش / زایەڵە ئالکاراس لیڤێرکاپ وەرزش


Nov 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تێنیسۆری ژمارە 2ی جیهان بۆ یەکەمینجار بەشداری لێڤێرکاپی 2024دەکات.

کارلوس ئالکاراس تێنیسۆری ئسپانیایی و ئامادەبوو لە ئەورووپا، بەشداری پێشبڕکێیەکانی داهاتووی لیڤێرکاپی ساڵی 2024 دەکات. بۆ ئەو تێنیسۆرە ئسپانیاییە ئەمە وەکوو یەکەمین ئامادەبوون لەو پێشبڕکێیانەدا دێتە ئەژمار.

تێنیسۆری ژمارە 2ی جیهان گوتی: سوپاسی خۆم ئاراستەی کەپیتان"دیورێن بورگ" دەکەم کە متمانەی پێکردم و تامەزرۆی بەشداری پێشبڕکێیەکانی بەرلینم، هاورێیەتی لەگەڵ تیپی ئەورووپا بۆ لیڤێرکاپ بۆ من پڕ مانایە و شانازی پێوەدەکەم.

لیڤێرکاپی 2024 لە 20 تا 22ی سێپتەمبێر لە شاری بەرلین بەڕێوەدەچێت. لە پێشبڕکێیەکانی ساڵی 2023 ڤەنکوڤێری کەنەدا ، تیپی هەڵبژاردەی جیهان بە ئاکامی 12 بەر 2 تیپی ئەورووپای تووشی شکست کردووە.

کەژاڵ حەمیدی