سەرۆککۆماری ئێران: کەرتی غەززە مەیدانی قسەو گوفتار نیە، بەڵکو مەیدانی ھەنگاوی جدی و کردارە

(0) / / ایران / زایەڵە کەرتی غەزە ڕەئیسی عەرەبستان


Nov 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئایەتوڵڵا ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بەرلەگەشتەکەی بۆ وڵاتی سعوودیە بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی لوتکە لەبارەی شەڕی فەلەستین- ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێستە کاتی کردارو ھەنگاوی جدیە لەبارەی ڕەوشی غەززەوە نەک قسەو گوفتار.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، بەرلەبەڕێکەوتنی بۆ سعوودیە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران گوتیشی، " کەرتی غەززە مەیدانی قسەو گوفتار نیە، بەڵکو مەیدانی ھەنگاوی جدی و کردارە."

سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشدا، کە لەئێستادا یەکگرتووی وڵاتانی ئیسلامی زۆر گرنگە.

ئەمە بەیەکەم سەردانی ئایەتوڵڵا ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران دادەنرێت بۆ عەرەبستانی سعوودیە لەدوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەنێوەندگیری وڵاتی چین. دیدن کمتر