گەشتی دوەمی گروپی شاخەوانی پایتەخت لە ڕۆژی هەینیدا
(0) /
زایەڵە ــ گەشتی دووهەمی گرووپی شاخەوانی پایتەخت ڕۆژی هەینی بەرواری 10-11-2023 بۆ گەلی مۆسیک ئەنجام درا.
گرووپی شاخەوانی پایتەخت پاش ئەوەی نوێژی بەیانییان لە گوندی حوجران کرد،
ئینجا بەڕێکەوتن تا پێش گەلی مۆسیک لەوێوە دەستیان بەڕۆیشتن کرد بەڕێگایەکی جیاوازەوە لە بەردە هلواسراوەکە سوڕانەوە تا گەیشتن بە سەرەوە، ڕێگاکە تەکنیک و بەردەوانی تێدا بوو. لەگەڕانەوە سەرکەوتن بەسەر بەردەکە و ئەشکەوتە گەورەکە.
گرووپی پایتەخت ئەمجارە پێکهاتبوون لە سێ ئەندام .
هەر لە هەمان ڕۆژ پێش مەغریب سەردانی جووتە داریان کرد و هاوکار بوون لە بەرزکردنەوەی ستونێک بۆ بەرز ڕاگرتنی ئالای پیرۆزی کوردستان.
ڕاگەیاندنی:- گروپی شاخەوانی پایتەخت
تێبينيێك بنێرە: