پایزی زۆرەگڤان، بە تامی بەهار و گەشتێک لە لایەن گرووپی هەورێ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش هەرێم کوردستان هەورێ


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی هەورێ گەشتێکی پاییزەی ئەنجام داوە بۆ سەر ناوچەی زۆرەگڤان بەڵام چێژێکی بەهارانەی بینیوە.

بینینی دیمەنەكانی بەهار، لە وەرزی پایزدا موعجزەی سروشتی ناوازەی گەلی زۆرەگڤانە. یەكێك لە خاڵە ئیجابییەكانی شاخەوانی بریتییە لە بینینی دیمەنی ناوازەی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان. گروپی شاخەوانی هەورێ بە بەشداری 24 شاخەوان، بۆ بینینی دیمەنە سەرسوڕێهێنەرەكانی پایز گەشتێكی بۆ گەلی زۆرەگڤان لە ناوچەی ڕێزان ڕێكخست. بەڵام سروشتی سەرسوڕھێنەری ئەو ناوچەیە ئاوێتەیەكی بەهارو پاییز بوو.


بەشی ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەورێ
10ی تشرینی دووەمی 2023