ئەندامانی تیپی نیشتمانی تیکواندۆی ئێران گەیشتنە کووریای باشوور

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران تێکواندۆ کۆریای باشوور


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تیکواندۆی وڵاتی ئێران بە مەبەستی بەشداری جامی جیهانی گەیشتە کووریای باشوور.

وەرزشوانانی نیشتمانی وەرزشی تیکواندۆی ئێران بۆ ئامادەبوون لە پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی 2023، بە 6 تیکواندۆکارەوە گەیشتنە کووریای باشوور.
مێلیکا میر حوسەینی، یەلدا وەلی نەژاد، تینا مدانلو لە بەشی خانماندا و میرهاشمی حوسەینی، ئەمیرموحەمەدی بەخشی و ئەبولفەزلی عەباسی لە بەشی پیاواندا 6 نوێنەری وڵاتی ئێرانن لە پێشبڕکیانەدا.

جامی جیهانی تیکواندۆ ڕێکەوتی 23 خەزەڵوەر بە ماوەی 2 ڕۆژ لە شاری گویانگی وڵاتی کووریای باشوور بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی