گرووپی شاخەوانی چەرموو مەڵۆیەکی دی نایە سەرخەرمانی گەشتەکانی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی چەرموو


Nov 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرموو هەستاوە بەسازدانی گەشتێک بۆ سروشتە جوانەکەی شاخی کونە گورگ لەبەرزی ١٧١١مەتر بەرز لەئاستی ڕوویی دەریاو لە دۆڵی جافایەتی لەنزیک ناوچەی سەرگەڵوو لەناحیەیی شورداش لەقەزایی دووکان بەڕێبەری شاخەوانی بەتوانایی قەزایی چەمچەماڵ بەڕێز کاک شەماڵ جەلال سوپاس بۆخوا بەبەشداری ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی گرووپی شاخەوانی چەرموو توانیان بگەنە لووتکەی شاخی کونەگورگ پاش چرکاندی وێنەی یادگاری لەسەر لووتکەی شاخەکە دەستیان بەگەڕانەوە کرد بۆئەنجامدانی نوێژ.

 دوایی ئەنجامدانی نوێژ و خواردنی نانی نیوەڕۆ لەنێوسروشتی جوانی پایزوگەڵایی دارودرەختی ناوچەکە و پشودانی شاخەوانان  پاشان هەستان  بە پاکردنەوەی پاشماوەکان وەک کاری هەمیشەییان و پاک ڕاگرتنی ژینگەی ناوچەکە دواتر دەستیان بە گەڕانەوە کرد بۆنێو گوندە جوانەکەی سەرگەڵووی مەڵبەندی شۆڕشگێڕانی کورد لەکاتی شۆڕش وسەردەمی شاخدا.

 ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو  
مامۆستا حەمیدهادی