جامی تۆپی پێ خانمانی ئاسیا/ بەرانبەری تیپی ئێران و ئوزبەکستان

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ ئاسیا خانمان ئێران


Nov 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی "خاتوونی بەم"ی ئێران لە دوایین دیداری خۆیدا لە پێشبڕکێیەکانی تۆپی پێ خانمان، جامی یانەکانی ئاسیا، بەرانبەر بە تیپی نوێنەری ئوزبەکستان گەیشتە ئاکامێکی بەرانبەر.

تیپی تۆپی پێ خاتوونی بەم لە دوایین دیداری خۆیدا لە پێشبڕکێیەکانی جامی یانەکانی ئاسیا، بەرانبەر بە تیپی "نسف قارشی" ئوزبەکستان، 2 بەر 2 ئاکامێکی بەرانبەریان بەدەست هێنا.

نوێنەری تۆپی پێ ئێران لە کۆڕی "ب" ئەو خولە لە پێشبڕکێیەکان لەگەڵ تیپەکانی سیدنی ئوسترالیا و هیواندای کووریای باشوور و نسف قارشی ئوزبەکستان هاوکۆڕ بوون. 
تیپی خانمانی ئێرانی بەرانبەر بە ئوسترالیا بە ئاکامی 3 بەر 0 و بەرانبەر بە کووریای باشوور بە ئاکامی 2 بەر 1 تووشی شکست بوو.

کەژاڵ حەمیدی