ئاغەی گوڵی لیگی پاڵەوانێتی ئاسیا بناسێن

(0) / / ورزش / زایەڵە گوڵ تۆپی پێ ئاسیا


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا باشترین گوڵلێدەری لیگی پاڵەوانانی ئاسیای تا کۆتایی حەوتەی چوارم دەناسێنێت.

پێشبڕکێیەکانی قۆناخی کۆڕی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا گەیشتە کۆتایی حەوتەی چوارم هەر لەو بارەوە ماڵپەڕی کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا باشترین گوڵلێدەرانی ئەو پێشبڕکێیانەی ناساندووە.

ئەندێرسۆن تالیسکا ئەستێرەی بەڕازیلی تیپی نەسر و ڕەقیبی پێرسپۆلیس بە هۆی تۆمارکردنی 6 گوڵەوە تا ئێستا وەکوو ئاغەی گوڵی لیگی پاڵەوانێتی ئاسیا دەناسرێت.

ئەلێکساندر میتروڤیچ ئەستێرەی بەناوبانگی تیپی ئەلهیلال و ڕەقیبی تیپی نەساجی ئێران بە هۆی تۆمارکردنی 5 گوڵ لەسەر پلەی دووهم جێگیر بووە.
لابا یاریزانی تیپی ئەلعەینی ئێمارات بە 5 گوڵی تۆمارکراوەوە لەسەر پلەی سێهەم جێگیر بووە.

عەلی جاسم هێرشبەری تیپی هێزی هەوایی عێراق و ڕەقیبی تیپی سێپاهانی ئێران بە تۆمارکردنی 4 گوڵ لەسەر پلەی چوارم جێگیر بووە.

کەژاڵ حەمیدی