خاتوو ئارەزوو ئیزەدەی وەکوو باشترین گوڵپارێزی جیهانی بۆ وەرزشی هۆکی لەسەر سەهۆڵ ناسرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش جیهان خانمان


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خاتوو ئارەزوو ئیزەدی گوڵپارێزی تیپی نیشتمانی هۆکی لەسەر سەهۆڵی ئێران پاش درەوشاوەیی لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی هۆکی لەسەر سەهۆڵی وڵاتی پۆلەند وەکوو باشترین گوڵپارێزی جیهانی دەستنیشان کرا.

باشترین یاریزانەکانی پێشبڕکێیەکانی جیهانی هۆکی لەسەر سەهۆڵ دەستنیشان کران و ناسێندران کە خاتوو ئارەزوو ئیزەدی لە ئێرانەوە عینوانی بەنرخترین گوڵپارێزی جیهانی بەدەست هێنا.

تیپی نیشتمانی هۆکی لەسەر سەهۆڵی ئێران لە یەکەمین خولی بەژداری خویدا بۆ پێشبڕکێیە جیهانییەکان، توانی پلەی سێهەمی ئەو تورنۆمێنتە بەدەست بهێنێت.

تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران لەو پێشبدکێیانەدا، بەرانبەر بە ئیرلەند دووجار سەرکەفتن، بەرانبەر بە ئەرجەنتین دووجار دۆڕایان و بەرانبەر بە تیپی کولومبیاش تووشی شکست بوون.

کەژاڵ حەمیدی