عەبدی: دەمانتوانی بەرانبەر بە بەریتانیا سەرکەوین بەڵام بەختمان لەگەڵ یار نەبوو

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران بەریتانیا تۆپی پێ


Nov 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی تازەلاوانی ئێران وتی: دەمانتوانی بەرانبەر بە بەریتانیا سەرکەوین بەڵام بەخت لەگەڵ ئەوان یار بوو و لە چەن خولەکی کۆتایی یاریەکەدا توانیان گوڵێک تۆمار بکەن.

حوسێن عەبدی پاش شکستی تیپی نیشتمانی ئێران بەرانبەر بە بەریتانیا گوتی: داوای لێبورن لە خەڵکی خۆشەویستی ئێران دەکەم کە نەمانتوانی سەرکەوین و تووشی شکست بووین، بەخت لەگەڵ تیپی بەرانبەر یار بوو و توانی لە دوایین چرکەساتەکاندا گوڵ تۆمار بکات، ئەڵبەت نابێ لە بیری بکەین کە ئەوان پاڵەوانی جیهانن.

ناوبراو وتیشی هیوادارم بتوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا قەرەبووی ئەو شکستە بکەینەو.

ئەو دیدارە لە یاریگای نێودەوڵەتی جاکارتا بەڕێوەچوو و بە ئاکامی 2 بەر 1 و بەسوودی بەرتانیا کۆتایی پێهات.

کەژاڵ حەمیدی