ئەستێرەی تێنیسی جیهان: جوکۆڤیچ شایانی ژمارە یەکی جیهانە

(0) / / ورزش / زایەڵە تێنیس وەرزش


Nov 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  کارلۆس ئالکاراز ئەستێرەی گەنجی تێنیسی جیهان گوتی: بەو ئاکامانەو کە جوکۆڤیچ بەدەستیهێنا بەڕاسی شایانی عینوانی ژمارە یەکی جیهانە.

نواک جوکۆڤیچ بە هۆی سەرکەفتن لە بەشی فیناڵ و کۆتایی پێشبڕکێیەکانی پڕۆفشناڵی ATB پیاوان، ئەمساڵ وەکوو پیاوی ژمارە 1ی تێنیسی جیهان نێوی لێ دەبرێت. ئەو پێشبڕکێیانە بە ئامادەبوونی 8 تێنیسۆری بەناوبانگی جیهان لە شاری تورین بەڕێوەدەچێت.

کارلۆس ئالکاراز ئەستێرەی گەنجی تێنیسی جیهان کە پێشتر توانیبووی جوکۆڤیچ تووشی شکست بکات، پیرۆزبایی سەرکەفتنی لێ کردوون و وتیشی بەڕای من جوکۆڤیچ شایانی ئەوەیە وەکوو پیاوی ژمارە یەکی تێنیسی جیهان نێوی لێ ببرێت.

ناوبراو دەڵێت: من بۆ بەدەستهێنانی عینوانی ژمارە یەکی جیهان لەساڵی داهاتوودا شەڕ دەکەم و لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک بزر ناکەم.

کەژاڵ حەمیدی