تیپی نیشتمانی تیکواندۆی خانمانی ئێران لە جامی جیهانی کووریای باشوور تووشی شکست بوو

(0) / / ورزش / زایەڵە خانمان وەرزش ئێران


Nov 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تیکواندۆی خانمانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی جام جیهانی کووریای باشوور لە کێبەرکێ لەگەڵ تیپی چین بە ئاکامێکی زۆر نزیک لەیەک تووشی شکست بوو و لە خولی پێشبڕکێیەکان دوور خرایەوە.

پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی تیکواندۆی 2023 دوێنی 23 خەزەڵوەر بە میوانداری کووریای باشوور و لەشاری گویانگ بە ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.

لەو بەشدا 7 تیپی بەڕازیل، چین، ساحلی عاج، کووریای باشوور، مەکزیک، مەراکیش و ئێران ئامادە دەبن.

تیپی نیشتمانی ئێران لە یەکەمین دیدار بەرانبەر بە چین بە ئاکامێکی زۆر نزیک یارییەکی دۆڕا و تووشی شکست بوو و لە خولی پێشبڕکێیەکان دوور خرایەوە.

ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی خانمان لە ئەستۆی خاتوو (مێهرووزی ساعی)یدا بوو.

کژاڵ حەمیدی