مووچه‌ی سێ مانگ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم مووچە ڕێباز حەملان


Nov 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکرێت.

 رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی ناردنی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی داوە.

ئەوەشی وتووە : هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ئایندەیەکی نزیک دەست پێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە: لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لەسەر پارەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن.

جێی باسە ئەمە لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوو وەزیری نەوتی عیراق و شاندێکی یاوەری ماوەی دوو رۆژ لە هەولێر مانەوە بەمەبەستی رێککەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

کامەران کەریم