ڕۆژنامەنوسێک بۆزایەڵە: دورخستنەوەی حەلبوسی کارێکی یاسایی و دەستوریە

(0) / / گفتگو / زایەڵە فوئاد عوسمان حەلبوسی یاسایی


Nov 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فوئاد عوسمان رۆژنامەنووس بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  هەرچەندە هەندێک پێیان وایە کە ئەو کارەی دادگای باڵای فیدرالی کردویەتی نادەستوریە و لە قتوی هیج عەتاریکدا نیە، بەلام من لە چوارچێوەی بە دواداچوونەکانم و ورد بونەوە لە سەرجەم هەواڵە ناوخۆی و کەناڵە عەرەبیەکان من پێم وایە کە کارێکی سرف یاساییە.هەرچەندە ئەو پرسە کە لە دەستەواژە سیاسیەکان پێی دەگوترێ ( تصادم السلتات) تێک هەڵقژانی دەسەلاتەکان، واتا دەسەڵاتێکی باڵا لەو سێ دەسەلاتەی هەیە( تشریعی و تەنفیزی و یاسادانان) تەدەخولی دەسەلاتێکی تر دەکات بەلام بابەتی دادگای باڵا فیدرالی بەرزترین دەسەلاتە لە عێراق و بریارەکانی قابیلی تانەدان نیە و یەکلایی کەرەوەن.

وتیشی: هەرچەندە ئەم بڕیارەی دادگای فیدرالی نوێییە لە عێراقدا و دەرهاویشتەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە عێراقدا کە بەهۆی باری سیاسی عێراق هاتە کایەوە لەلایەک ، لەلایەکی ترهەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکی ئەو هاوپەیمانیە سێ قولییەیە کە بانگەشەی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی دەکرد لە عێراقدا پێشوو تریش رەوتی صەدر ئاڵای سپی هەڵکرد و ماڵئاوایی لە پرۆسەی سیاسیدا کرد ئێستاش هاوپەیمانی سوونەکان..

بەلام ئەو بابەتە لە چەند ولاتێکی پێشکەوتووش رویداوە ئەمریکا بە نمونە، بۆیە ئەوکارەی دادگای فیدرالی ێرف یاساییە و قابیلی تانەش نیە،هەرچەندە محەمەد حەلبوسی دەلێی رێگای یاسایی و تانەدان دەگرمە بەر بەلام بێ ئەنجام دەبێت چونکە بڕیارەکانی ئەو دادگایە وەکو ئاماژەم بۆکرد قابیلی تانەلێدان نیە و بن بڕەئەوەی ماوە بلێم من پێم وایە کە ئەو پرسەی لادانی حەلبوسی سەرەتای لەدەست دەرچوونی سیاسیە( الانفلات السیاسی)ە لە عێراق و پەلداوێ بۆ حکومەتەکەی بەرێز محمد شیاع سودانی و کاریگەری نەرێنی لەسەری بەجێ دێلێ ، دەتوانین بلێین سەرەتای تێکچوونی باری سیاسیە لە عیراقدا، کوردیش دەبێ لەو معادلەیەدا حساباتی خۆی رێک بخاتەوە بەتایبەتی بەشێکی گرنگی ئەو هاوپەیمانیە سێقۆلیەی کە لەسەرەوە باسم کرد لەپاڵ صەدر و سنوونەکان کوردە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە یەکریزی و تەبایی و یەک وتاری کورد لەو قۆناخەدا زەمانە بۆ سەرکەوتنی کورد.

کامەران کەریم