سوودەکانی وەرزشی شاخەوانی

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کوردستان وەرزش


Nov 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  شاخەوانی وەرزشێکی گرنگە کە سوودی تەندروستی سەرسوڕهێنەرت پێ دەبەخشێت بەتایبەت  بۆ دڵ و سییەکانت،  بەخوێندنەوەی ئەم بابەتە گرنگرین   زانیاری لەسەر  سوودەکانی شاخەوانی بزانە 

گەشتکردن بە پێ و شاخ نەک هەر سوودی چێژوەرگرتن لە جوانییەکانی سروشتت پێدەبەخشێت، بەڵکو چەند سوودێکی سەرسوڕهێنەری تەندروستی بۆ جەستەت پێشکەش دەکات. 
سەرکەوتن بەسەر شاخدا یەکێکە لە ئاسانترین و هەرزانترین ڕێگاکانی وەرزشکردن، هەروەها ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ ڕێکخستنی  کێش ، بەو پێیەی ڕۆیشتن بە شێوەیەکی ڕێکوپێکی خێرا ئەدای دڵ و سییەکان و سوڕی خوێن باشتر دەکات  .
وەرزشی شاخەوانی  ماسولکەکان زۆر بەکاردەهێنیت، 
چ لە بەشی سەرەوە یان بەشی خوارەوەی لەش، هەروەها هەموو ماسولکەکانی پشت و سک و قاچ دەجوڵێنیت، هەروەها شان و قۆڵیش.

1. سوتاندنی کالۆری
ئەوەش زانراوە کە ڕۆیشتن بە پێ کالۆری دەسوتێنێت، هەروەها دەتوانیت 1 کیلۆمەتر بە پێ بڕۆیت بۆ ئەوەی 150 گرام لە جەستەتدا دابەزێنیت.

2. زیادکردنی چڕی ئێسک
سەرکەوتنی بەردەوام لە شاخەکاندا ئێسکەکان بەهێز دەهێڵێتەوە.
ئەگەر تووشی هەوکردنی جومگەکان بوویت ،دەتوانیت هەفتەی ١٥٠ خولەک بە پێ بڕۆن؛ بۆ پاراستنی نەرمی جومگەکانت و کەمکردنەوەی ڕەقبوونی جومگەکان
 کە پەیوەندی بە هەوکردنی ئێسک و جومگەکانەوە هەیە.

3. بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەیەکێک لە سودەکانی سەرکەوتنی شاخ ئەوەیە کە یارمەتی کەمکردنەوەی چانسی تووشبوونت بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەدات بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی قۆڵۆن، هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سییەکان.

4. باشترکردنی باری دەروونی
ڕێکردنی  درێژ بەناو ناوچەیەکی جوان و دارستانیدا دەتوانێت دەمارەکانت ئارام بکاتەوە و ڕۆحت بەرز بکاتەوە
 بۆ نەهێشتنی سترێس و لەبیرکردنی نیگەرانییەکانت بۆ ماوەیەک

5. کەمکردنەوەی کەم خەوی
یەکێک لە سوودەکانی سەرکەوتنی شاخ ئەوەیە کە کەم خەوی ڕزگارت دەکات، ئەگەر تووشی کێشەی خەو بوویت، ڕێکردنی  شاخ یارمەتیت دەدات بە باشی  بخەویت 

6. دابینکردنی ژەمی ڕۆژانەی ڤیتامین D
ڤیتامین D ماددەیەکی خۆراکی پێویستە بۆ ئەوەی ماسولکەکان و ئێسکەکانت بەهێز بمێننەوە.هەرچەندە ڤیتامین D لە زۆرێک لە خۆراکەکاندا بەردەستە، بەڵام باشترین سەرچاوە خۆرە، تەنها 10 خولەک بەرکەوتن هەموو ئەو شتانەت پێدەبەخشێت کە پێویستە بۆ پاراستنی ئاستی ڤیتامین D.

7. کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
سەرکەوتن بەسەر شاخ یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چەوری پڕۆتینی چڕی بەرز و دابەزاندنی ئاستی ترایگلیسیرید، کە پەیوەندییان بە نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە.
هەروەها ڕۆیشتن یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن و جەڵتەی مێشک دەدات .

8. کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە دەکات
یەکێک لە سوودەکانی سەرکەوتن بەسەر شاخ ئەوەیە کە یارمەتیت دەدات کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە بکەیت یان تەنانەت ئەگەری ڕوودانی کەم بکەیتەوە، بە دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا.
هەروەها ڕۆیشتن بە مەودای دوور، گواستنەوەی گلوکۆز لە خوێنەوە بۆ وزە باشتر دەکات، بەڵام باشتر وایە لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکەیت، چونکە لەوانەیە پێویستت بە ڕێکخستنی دەرمانەکانی نەخۆشی شەکرە بێت لەکاتی ڕۆشتنی بەردەوامدا.دوورکەوتنەوە لە شار بۆ ماوەیەک باشترە بۆ ئەوەی سییەکان و هەموو جەستە لە هەڵمژینی هەموو ژەهر و پیسکەرەکانی ناو شارەکە ئارام بکەنەوە.

  عەلی حەمە سالح سەرپەرشتیاری گروپی شاخەوانی قەڵای شێروانە