زایەڵە ـــ بەنرخترین خانمە ڕاهێنەری تۆپی پێ لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکاوە ناسێندرا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکا شەوی ڕابردوو هەواڵی لە دەستنیشانکردنی ئێماهایز ڕاهێنەری تیپی چێڵسی وەکوو ڕاهێنەری نوێ بۆ تیپی نیشتمانی خانمانی ئەو وڵاتە داوە، تیپی نیشتمانی خانمانی ئەمریکا وەکوو باشترین تیپی ئێستاکەی جیهان دێتە ئەژمار.
ئەو ڕاهێنەرە بەناوبانگە پاش هەڵبژاردنی، گوتی: شانازییەکی گەورەیە کە ڕاهێنەری باشترین تیپی نیشتمانی مێژووی تۆپی پێ خانمان لە ئەستۆ دەگرم.
ئەمریکا بە مووچەی ساڵیانە 2 ملیۆن دۆلار ئەو ڕاهێنەرەی گواستوەتەوە، کەوابوو ئێستا ناوبراو وەکوو بەنرخترین ڕاهێنەری خانمانی جیهان دێتە ئەژمار.
کەژاڵ حەمیدی