تیپی نیشتمانی تیکواندۆی ئێران پلەی پاڵەوانێتی جامی جیهانی بەدەستهێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران تێکواندۆ


Nov 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تیکواندۆی وڵاتی ئێران لە دوایین کێبەرکێ جامی جیهانی بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی ئوسترالیا سەرکەفت و لەسەر پلەی پاڵەوانێتی ڕاوەستا.

لەدرێژەی پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی تیکواندۆ کە بە میوانداری کووریای باشوور و لە شاری گویانگ بە ئامادەبوونی 96 تیکواندۆکار بەڕێوەچوو، تیپی نیشتمانی ئێران بە ئامادەبوونی 6 نوێنەری ژن و پیاو لەو پێشبڕکێیانەدا ئامادەبوو کە لە ئاکامدا تیپی پیاوانی ئێران بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی ئوسترالیا لە بەشی کۆتایی وفیناڵدا یارییەکەی بردەوە و پلەی قارەمانی جامی جیهانی تیکواندۆی بەدەستهێنا

کەژاڵ حمیدی