سێپاهان، نێوی باشترین هێرشبەری ئاسیای لەسەر دانرا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا سێپاهان ئێران


Nov 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیادا تیپی تۆپی پێ سێپاهان وەکوو باشترین تیپی هێرشبەر، ناسێندرا.

کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا پێش لە دەسپێکی حەوتەی پێنجمی لیگی پاڵەوانانی ئاسیای 2023 باشترین تیپی هێرشبەری ئەو پێشبڕکێیانەی ناساندووە.

تیپی سێپاهانی ئێران بەوەی کە یەک لە 4 یارییەکەی هەڵوەشایەوە بەڵام بە تۆمارکردنی 14 گوڵ، نێوی باشترین تیپی هێرشبەری ئاسیای لەسەر دانرا.

باشترین ئاکامی تیپی سێپاهان لەلیگی پاڵەوانانی ئاسیا سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی "ئالمالیق"ی ئوزبەکستان بوو کە یارییەکە 9 بەر 0 و لە یاریگای ئازادی بەڕێوەچوو.

کەژاڵ حەمیدی