ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی کاراتێ ئێران پاڵپشتی خۆی لە گەلی مەزڵوومی فەلەستین ڕادەگەینێت
(0) /
زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی کاراتێ ئێران کە وەکوو یەکێک لە بەناوبانگترین ڕاهێنەرانی ئێران دێتە ئەژمار، داخوازی لە خەڵک کردووە کە بۆ ئیدانەکردنی ڕژێمی مناڵکوژی زایۆنی، بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ(شەمە 27ی خەزەڵوەر) بکەن.
سەید شەهرامی موسەو ڕاهێنەری بەناوبانگی کاراتێ ئێران لە وتووێژێکی هەواڵنێریدا و لەبارەی ڕێوڕەسمی کۆبوونەوەی کۆمەڵگای وەرزشی بە مەبەستی پاڵپشتی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین و غەززە ڕایگەیاند، ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی 74 ساڵدا چی زۆڵم و تود و تێژی و داڕووخان و داگیرکاری و تێرۆر و هەموو جۆرە جەنایەتێکی دژ بە مروڤایەتی ئەنجام داوە.
ناوبراو دەڵێت ئەمە وەکوو ئەرکی سەرشانی هەموو مرۆڤێکە بەتایبەت هەموو وەرزشوانە بەناوبانگەکان و کەسایەتیە ناسراوە نێودەوڵەتیەکان کە دژی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرانبەر بە گەلی مەزڵوومی فەلەستین ببنەوە.
ناوبراو وتیشی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 27 خەزەڵوەر دەبێ هەموو وەرزشوانەکان و کەسایەتیە ناودارەکان بەشداری ئەم کۆبوونەوە بکەن، تا دەنگمان بگات گوێ هەموو جیهان.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: