چاودێرێکی سیاسی بۆزایەڵە: محەمەد حەلبوسی فریای خۆی کەوت

(0) / / گفتگو / زایەڵە حەلبوسی شیعە سونە عێراق


Nov 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە دوای بڕیاری لادانی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکی پەرلەمان، لە هەلمەتی بانگەشەی لیستەکەیدا لە دۆخێکی باشدا دەرکەوت، بە جۆرێك کە شۆکی لابردنەکە بەریدابوو، لە وتارەکەیدا بە ڕوونی ئەو دۆخەی قبولکرد کە بەسەریدا هاتوە و و پابەند بوون بە بڕیارەکەی دادگای وەک رێزگرتن لە یاسا ناوهێنا،حەلبوسی ئەگەرچی هیچ ڕێگایەکی لە بەردەمدا نەبوو قبوڵکردن نەبێت، بەڵام هەنگاوی نەزانانە قوڕەکەی بۆ خەستتر دەکردەوە، چونکە هەر هەڵەیەک لە لایەن حەلبوسیەوە وایدەکرد کە داهاتووی حەلبوسی لە عێراقیشدا کۆتایی پێ بهێنێت، جونکە هیچکات حەلبوسی لە تارق هاشمی بەهێزتر نیە.

وتیشی: حەلبوسی زۆر باش دەزانێت ئەو هەنگاوی سزادانە بەس نیە و لێزانانە مامەڵە نەکا ئەوا بە چەندین کەیسیتر  ناچار بە ئیفلاس بوون و ژیانی دەرەوەی وڵات دەکرێت ئەوە لە دۆخە باشەکەیدا.جونکە ئەو باش دەزانێت باجی چی دەدات و خاڵە لاوازەکانی چین.ئەوەی ماوە ئەوەیە کە ئایا هێزە شیعیەکان تەنها بەوە ئیکتیفا ئەکەن کە لە سەرۆکی پەرلەمان لایبەن، یان لە ئێستادا بۆ ئاڵۆزنەبونی زیاتری دۆخەکەو بانگەشەی هەڵبژاردن لێی دەگەرێن و لە دوای تێپەڕینی هەڵبژاردن، جارێکیتر فشارەکان بۆسەر حەلبوسی و نزیکەکانی دەستپێدەکەنەوە تا لێدانی کۆتا بزمار.

کامەران کەریم