تیپی نیشتمانی فووتساڵی نەژنەوایانی ئێران پلەی قارەمانی جیهانی بەدەست هێناوە

(0) / / ورزش / زایەڵە فووتساڵ قارەمانی ئێران وەرزش


Nov 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی فووتساڵی نەژنەوایانی ئێرانی بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی سوید سەرکەفت وپلەی قارەمانی بەدەستهێنا.

وەرزشوانانی نەژنەوای ئێران لە فیناڵی پێنجمین خولی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهان لە شاری سائوپائۆلۆی بەڕازیلدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ تیپی بەهێزی سوید کێبەرکێیان داوە و بە ئاکامی 3 بەر 0 سەرکەفتن و لەسەر پلەی قارەمانی ڕاوەستان.

لە دیدارێکی دیکەدا تیپی ژاپۆن بە ئاکامی 3 بەر 2 تیپی تایلەندی تووشی شکست کرد و لەسەر پلەی سێهەم ڕاوەستا.

کەژاڵ حەمیدی