ڕێبەری باڵای ئێران: بۆردومانی هاوڵاتییانی مەدەنی لە غەزە دەرخەری تووڕەیی سەرکردەکانی ڕژیمی سەهیوونییە لە دۆڕان

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئایەتوڵڵا ئایەتوڵڵا خامنەیی غەزە سەهیۆنی


Nov 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی هۆڤانەی نەخۆشخانەکان، ژنان و منداڵان لە غەزەی بە نیشانەی تووڕەیی توندی سەرکردەکانی ڕژێمی سەهیۆنی لە دۆڕان ناوبرد و ڕایگەیاند؛ شکستی ڕژێمی سەهیۆنی لە غەزە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە.
ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەی ڕێبەری باڵای ئێران ڕۆژی یەکشەممە پاش بە سەرکردنەوەی پێشانگایەکی دەستکەوتەکانی هێزی ئاسمانیی هێزەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ڕووداوەکانی غەزە زۆرێک لە ڕاستییە شارەوەکانی بۆ هەموو جیهان ئاشکرا کرد کە یەکێک لەوانە لایەنگری سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواییە لە هەڵاواردنی ڕەگەزی.
ڕێبەری باڵای ئێران؛ ئیسرائیلی بە نمانای هەڵاواردنی ڕەگەزی ناو برد و وتی: سەهیۆنەکان خۆیان بە ڕەگەزی سەرتر دەزانن و دیکەی مرۆڤەکان بە ڕەگەزی ژێردەست، هەر بۆ هەر بۆیە بە بێ ئەوەی هەست بە ئازاری ویژدان بکەن چەندین هەزار منداڵ دەکوژن.
ئایەتوڵا خامنەیی ڕەخنەی لە هەڵوێستی لاوازی وڵاتانی ئیسلامی لە بەرانبەر تاوانەکانی ڕژیمی سەهیۆنی گرت و وتی: وڵاتانی ئیسلامی لانیکەم بۆ ماوەیەکی سنووردار پێوەندی سیاسی لەگەڵ ڕژێمی سەهیۆنی بپچڕێنن.
ڕاشیگەیاند کە ڕژێمی سەهیۆنی تا ئێستای لەگەڵ بێ لە هێنانەدی ئامانجەکانی وەک دەڵێن لەناوبردنی حەماس و مەقاوەمەی ئیسلامی شکستی هێناوە.
وتیشی: سەردانکردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ لای ڕژێمی سەهیۆنی و پشتگیری لەوان، نیشانەی لایەنگری ئەو وڵاتانەیە لە هەڵاواردنی ڕەگەزی.