ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە لێکیدایەوە؛ لایەنە سلبییەکانی نەبوونی مووچە
(0) /
زایەڵە - ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد نوسەرو ڕۆژنامەنوس بە زایەڵەی ڕاگەیاند: هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان سەرچاوەی یەکەمی داراییان موچەیە، بۆیە بەجۆرێک لەجۆرەکان ژیانی مرۆڤ لەکۆمەڵگەی ئێمەدا وابەستەیە بەیەک سەرچاوەی پارە دابین کردن پێیدەگوترێت موچە،موچە بەوپێیەی جوڵێنەری بازاڕەئەوجوڵەیەی لەبازاڕ هەیە موچە بەهێزتری دەکات و خێراتری دەکات.
وتیشی: بۆیە بەهەرشێوەیەک لەم بابەتە بڕوانیت هەم تەریب بەیەک بازاڕ تەریبە بەژیانی هاوڵاتیان ،وەژیانی هاوڵاتیان تەریبە بەبازاڕ ،بۆیە ڕاستەوخۆ موچە پەیوەندی هەیە بەژیانی خەڵکەوە،موچە دەتوانێت ئەو جوڵەیەی لەبازاڕدا هەیە بەپێی بونی موچە بجوڵێتەوە لەوحاڵەتەی کەمرۆڤ موچەی نیە وبازاڕ ئاڵووێری تیایە ئەم دۆخە گشتییە موچە بەرهەمی دەهێنێت.
هێمای بەوەشکرد:نەبونی موچە کاریگەری لەسەر دۆخی دەروونی مرۆڤ بارە نەخۆشیەکەی و حاڵەتی پرۆژەکان لەکوردستان دا دابین کردنی پێداویستیەکانی بۆهاوڵاتیان، ئەمانە هەمووی وابەستەیە بەموچەوە. بۆیە ناتوانین بڵێین ژیانی مرۆڤ لەم کۆمەڵگەیەی ئێمە لەدەرەوەی ئەو حاڵەیە ئەگەر موچە نەبێ ژیانی باش نابێت، بەپێچەوانەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی پێوەیەتی بەبونی موچە ژیانی خەڵک بەرەو باش دەگۆڕێت و دەروونی تەندروست دەبێت، بەپێچەوانەشەوە نەبونی موچە لێکەوتەی خراپی دەبێت بۆسەر ژیانی خەڵک و بازاڕو کۆمەڵگە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: